بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە ڕوونکردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت ‎ئەو کەسەی کە لە سنووری سۆران و رواندز دزی لە چەند دووکانێک کردبوو لە لایەن کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەستگیرکرا.

دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران:

‎ئەو کەسەی کە لە سنووری سۆران و رواندز دزی لە چەند دووکانێک کردبوو بە ناوی س.ع.م لە لایەن کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان دەستگیرکرا.

‎ماوەیەک بەر لە ئێستا زانییاریمان پێ گەیشت کە ئۆتۆمبێلێکی  جۆری فۆرد ژمارە ھەولێر کەسێک شوفێری بووە لە سۆران دزی کردووە لە چەند دوکانێک ، وە هەروەها بەردەوام بووین لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و چاودێری کردن لە رێککەوتی ٧/٢/٢٠٢١ بەرێوەبەرایەتی یٔاسایشی رواندز زانیاریان بە یٔێمە دا کە دوکانێکی مۆبایل دزی لێ کراوە وە زانیارییان پێ داین لەسەر ھەمان  جۆری ئۆتۆمبێل کە جۆری فۆردە ژمارە ھەولێرە لە شەوی (٨  ی ٢ی ٢٠٢١) کاتژمێر ٤ی شەو ئۆتۆمبێلی داواکراو دەستی بەسەرداگیرا و کەسی داواکراو کە خۆی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو لە بازگەی گەڵی علی بگ  دەستگیرکرا وە  ئەو کەل و پەلانەی کە دوکانەکانی پێ دەبرین لەناو ئۆتۆمبێلەکە دابوو دەستی بەسەرداگیرا.

‎دواتر بە نوسراووی فەرمی رەوانەی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سۆران کرا.

لێرەدا بە پێویستی دەزانینی دەستخۆشی لە گشت کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی سنووری ئاسایشی سۆران بکەین بۆ چاو کراوەییان.