وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گرفته ته‌كنیكیه‌كه‌ی داناغاز چاره‌سه‌ر كرا‌و كاره‌با ئاسایی بوه‌وه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سیستمی كاره‌با و كوژاندنه‌وه‌ی گشتی نه‌بو.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كاتژمێر 7:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گرفتێكی ته‌كنیكی له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆری غازی رویدا و بوه‌هۆی راوه‌ستانی په‌ستانی غاز و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌ئێستادا گرفته‌كه چاره‌سه‌ركراوه و دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایبوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیای داناغاز و تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و پارێزگاكان و كارمه‌ندانی ئێشكگری وێستگه‌كان كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، به‌زوترینكات گرفته‌كه‌یان چاره‌سه‌ركرد و رێگایان نه‌دا كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر سیسته‌می كاره‌با و كوژانه‌وه‌ی گشتی بكات.









