بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكانی كۆرۆنا، حكومەتی فەرەنسا بڕیاریدا لە سبەینێ یەكشەممە سنوورەكانی خۆی بە رووی وڵاتانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپادا دابخات و جموجوڵی گەشتیاری نێوانیان رادەوەستێنێت.
ژۆن كاستێكس، سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا دوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەگەڵ كابینەكەی، ئەو بڕیارەی راگەیاند و هۆشداری لە بارەی مەترسیی كۆرۆنای گۆڕاوەوەدا.
بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی فەرەنسا، هەموو ئەو كەسانەی لە وڵاتانی دیكەی یەكێتیی ئەوروپاوە سەردانی فەرەنسا دەكەن، پێویست بە پشكنین بسەلمێنن كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
هەروەها لە رۆژی یەكشەممەوە فەرەنسا هەموو مۆڵ و بازاڕە گەورەكان دادەخات و گەشتكردن بۆ نێو و دەرەوەی ناوچە هەرێمە دوورەدەستەكانی قەدەخەدەكات.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، ژمارەی تووشبووان و رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە فەرەنسا زیادیكردووە و ژمارەیەكی زۆری پزیشك داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن كە قەدەخەی هاتووچۆی گشتی رابگەیێنێت.
لە فەرەنسا زیاتر لە سێ ملیۆن و 153 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، زیاتر لە 75 هەزار و 600 كەسیان یان گیانیان لەدەستداوە.









