بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ شه‌ممه 26/12/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه 27/12/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له ئاسمانى دهۆك كه‌مێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.


















