ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی پەسەند کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی12ی2020ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی بەرێوەچوو تێیدا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 پەسەند کرا.

دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بڕیارە دواتر رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی ماددەکانی پرۆژە یاساکە.