بانکی ناوەندیی عێراق بەهای نوێی دیناری وڵاتەکەی بەرامبەر دۆلار دیاری کرد.

لە نووسراوێکدا، کە واژۆی مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە وەکالەتی لەسەرە و ئاراستەی هەموو بانکەکان کراوە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، دیاری کراوە.

لە نووسراوەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، لەمڕۆ یەکشەممە 20-12-2020ـەوە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، بەمشێوەیە دەبێت:

– کڕینی هەر دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی 1450 دینارە (100 دۆلار دەبێتە 145 هەزار دینار)

– نرخی فرۆشتنی یەک دۆلار لە بانکی ناوەندی بۆ بانکەکانی دیکە 1460 دینارە (100 دۆلار دەبێتە 146 هەزار دینار)

– نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک لە بانکەکانەوە بە هاووڵاتی 1470 دینارە (100 دۆلار دەبێتە 147 هەزار دینار)