وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و داموده‌زگای دیكه‌ی بۆ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه‌.

سبەی چوارشەممە 16-12-2020 مووچەی مانگی (10) ی 2020ـى ئەم وەزارەتانەی لە لیستی خوارەوە هاتووە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
سەرۆکایەتی هەرێم
سەرۆکایەتی پەرلەمان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە

وەزارەتی دارایی رۆژی  پێنج شه‌ممه‌  17-12-2020 مووچەی خانه‌نشینی شارستانی  بۆ مانگی 10ـی 2020 دابه‌ش ده‌كرێت.