گوتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە وه‌ڵامی پرسیارێكی شەفەق نیوز سەبارەت بە دەنگۆی ھەبوونی فشار لەسەر كازمی بۆ ئەوەی بەردەوام نەبێت لەسەر رێككەوتنی دارایی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی گشتی چی رێگرە لە بەردەم ئەو رێككەوتنە؟

حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری و گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە وەڵامدا گوتی: “ھەر چی لە رێككەوتنەكەدا ھاتووە لە رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 دا ھاتووە و بەو شێوەی پەیوەستە بە ھەرێمی كوردستانەوە”.

نازم گوتیشی: “حكومەتی ھەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی بودجە”.