له‌ سوپاسنامه‌یه‌كدا بنه‌ماڵه‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن: سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین له‌ بەرامبەر هەواڵ پرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو.

ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌:

بەڕێز/ کاك مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت/ سوپاس نامە

پاش سڵاو وڕێز…
وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵ پرسین و خەمخۆری بەردەوامی  بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.
لەم سونگەیەوە  زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە تەندروستیەکی باشدا بن.

خانەوادەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/11/10