حکوومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سبەی چوارشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان بدات، ئەوا دابەشکردنی موچە دەست پێ دەکات.

ئەحمەد تەڵاڵ، گوتەبێژی حکوومەتى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “هیوادارین لە دانیشتنەکەى سبەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای قەرز تێپەڕێندرێت بۆ ئەوەى پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین”.

گوتیشی: “پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی، مووچەی مانگەکانی داهاتووش گەرەنتی دەکات”.

بە پێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق بڕیاره سبەی چوارشەممە، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای قەرز بدرێ.