مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئومێد خۆشناو ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه‌، كه‌ شه‌وی رابردوو به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە  ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

شه‌وی رابردوو، (سەلمە مەلا عەزیز گڕاوی)، دایكی ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مان، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.