ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/3/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى به‌ڕێزيان سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بووریی هه‌مووان بدات. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئومێد خۆشناو سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه.