ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لەوە تێدەگەن كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا فشاری خستووەتە سەر خێزانەكان و بەم هۆیەوە چاوپۆشی لە پێبژاردنی باجی خاوەنكارەكان دەكەن.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “ئێمە لەوە تێدەگەین کە ئەم پەتایە فشاری خستووەتە سەر خێزانەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆیە پاڵپشتی خاوەنکارەکان دەکەین بە چاوپۆشیکردن لە پێبژاردنەکانی باج”.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها نووسیویەتی “پێبژاردنی دارایی بۆ دواکەوتنی باج چاوپۆشی لێ دەکرێت ئەگەر تا 31ی کانوونی یەکەمی 2020 باجەکان بدرێن”.