ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بڵاوی كردەوە كە تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە، بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكی پێ بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2020، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی(ر ـ ص ـ ق) دەستگیر بکەن، کە بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەند پێداویستییەکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەکی پێگیراوە.









