حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتوەتە سێ هەزار و 700مێگاوات کارەبا و لەو بڕەش هەندێکی دراوەتە پارێزگای نەینەواو و کەرکوک.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 19ی‌ 10 ى ‌ 2020، حكومه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی کارەبا و زیادکردنی بڕی گازی سروشتی و کارپێکردنی وێستگەی هەڵمی خەبات توانراوە 843 مێگاوات کارەبا بخرێتە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ 260 مێگاوات کارەبا دەدرێته‌ پارێزگای موسڵ و 56 مێگاواتیش بۆ پارێزگای کەرکوک.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا وەزارەتی کارەبای دەتوانێت بڕی 21 کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتییان.