د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ئەنجامداو سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە رایگەیاند ” پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.”
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 تاوەکو ئێستا شەش مووچەی داوە. لەبەرئەوە حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 5 و 6 و7 نەناردووە و لەبەرئەوە بووە کە مووچە دواکەوتووە.









