رێبوار هه‌ورامی _ خه‌بات
ده‌نگێك پڕاوپڕ له سۆزی ژن و له میهره‌بانی ئافره‌ت و له ئاوازی شیرینی كوردی ، خاتوو ( مه‌رزیه شه‌هاب عه‌بدوڵا ) ساڵی 1958 له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه ، بۆ خوێندی مامۆستایی رووده‌كاته شاری سنه‌و له‌وێ خوێندن ته‌واو ده‌كات و بڕوانامه‌ی دبلۆم به ده‌ست دێنێت ده‌بێته مامۆستا ، ساڵی 1978 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مامۆستا ( ناسری ره‌زازی ) ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنن ، له ساڵی 1980 له‌گه‌ڵ مامۆستا ناسری هاوسه‌ریدا ده‌بنه پێشمه‌رگه و یه‌كه‌م سروودی ناوداری ( سڵاو بۆ پێشمه‌رگه ) تۆمار كرد ، ساڵی 1985 وه‌ك په‌نابه‌ر روو ده‌كه‌نه وڵاتی سوید ، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی دیار‌و رێچكه‌ی تایبه‌تی خۆی بووه ، رێكه‌وتی 18 _ 9 _ 2005 به هۆ ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه له وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد .










