وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، وه‌زیرى كاره‌با گرێبه‌ستێكى بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆریی كارەبا، به به‌هاى زیاتر له سێ ملیار دینار واژۆ كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/9/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای شاندز بۆ ڕاكێشانی پڕۆژەی كێبڵی ئازادیی نوێ – ڕووناكی 33 كەی ڤی، بە گوژمەی سێ ملیار و 23 ملیۆن و 407 هەزار دینار واژۆ كرد، كە بڕیارە لەماوەی 120 ڕۆژدا پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت”.
باس له‌وه‌ش كراوه، لە ڕێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستەكەدا، وەزیری كارەبا باسی لە گرنگیی ئەم پرۆژەیە كرد بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆریی كارەبای سەر ژمارەیەك لە گەڕەكەكانی ناو شاری هەولێر، داواشی لەكۆمپانیای شاندز كرد بە هاوشێوەی كارەكانی دیكەی، ئەم پڕۆژەیەش لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكات و پابەندی دیزاین و جێبەجێكردنی كوالێتیی بەرزی پرۆژەكە بێت.
لە تەوەرێكی دیكه‌ى قسەكانیدا، وەزیری كارەبا سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی كە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا پێشكەشی وەزارەتیان كردووە.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، وێستگەی ئازادیی نوێ بە یەكێك لەو وێستگە گرنگانەی دابەشكردنی كارەبا دادەنرێت كە بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر وێستگەی ئازادیی كۆن بنیات نراوە، بەئیشپێكردنی وێستگەكە و ڕاكێشانی كێبڵەكان، گرفت و كێشەیەكی زۆری كارەبا لەو گەڕەكانە چارەسەر دەبێت، كە دەكەونە سەر وێستگەی ئازادیی كۆن.









