شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، ساز کرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 8-9-2020، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی یەکەمی شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری، ساز کرا.

بەپێی هەواڵێکی (کوردستان 24)، سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، گوتیشی “لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە لێژنەی تایبەتمەند و لاوەکی بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان، دروست بکرێن.

سەمیر هەورامی هەروەها رایگەیاندووە، لێژنەکان ئەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆکانیان لە چوارچێوەی ماددەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەخەنە بەردەم شاندی باڵای هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی لەسەریان رێک بکەون.