سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و پرسی یاسای هەڵبژاردن لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان تاوتوێ دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6-9-2020 محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی بۆ هەرێمی کوردستان وەرگرتنی بۆچوونی سەرکردایەتی سیاسیی کوردە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و چۆنیەتی یەکلاییکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن.