به‌هۆی كیشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لە ناحیه‌ی تەکیەی کاکەمەندیی سەر بەشارۆچکەی چەمچەماڵ سێ کەس کوژراون و سێی دیكه‌ش دیکەش برینداربوون.
رەمك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بەکوردستان24ی راگەیاندوه ، ئه‌و رووداوه به‌هۆی کێشەیه‌كی کۆمەڵایەتی بووە، كه پێشتر لەنێوان دوو بنەماڵەدا هه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی کەسێك لەبنەماڵەی یەکەم فول لایتی لێداوە كێشه‌كه نوێبووه‌ته‌وه و شەڕەکە دروست بووە.
ئاشكراشیكرد، دوو کەس لە لایەکیان کوژراوە و کەسێکی دیکەش لە لایەنی دووەم.










