بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە ٢٥ کیلۆ تلیاکەوە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە ”لە چالاکیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٥ / ۹ / ۲٠۲٠ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەشاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۲٥ ) بیست.و پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( تلیاك ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار“.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە تۆمەتبارەکان ناویان ( ج ـ ع ـ م ) و ( ع ـ ع ـ ع )ەو خەڵکی ناوچەی شارباژێرن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە سلێمانییەوە هێناوەتە هەولێر تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (۱٤) چواردە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا کران.










