خەبات: ڕۆشنا عەلی:- باخچەكانی منداڵانی سابیس بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2020-2021 بە نیازە دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی منداڵانی چوارساڵ بۆ قۆناغی یەكەمی باخچە بە فۆڕمی ئەلیكترۆنی بێت، كەلە ڕێگای فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی كەبە پێی مەرجەكان پڕدەكرێتەوەو دواجار بە شێوەی تیروپشك منداڵان وەردەگرێت، لە لێدوانێكی تایبەت بە ڕۆژنامەی خەبات حەسەن سەرتیپ جاف یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وفیركردنی بنەرەتی و باخچەكانی منداڵان بۆ خەبات وتی: ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەپێی پێویستی باخچەكانی سابیس فۆڕمەكان دابەشدەكرێت و لە ڕێگای سایتی وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت و هەر لەوێوە پڕدەكرێتەوە و بە ئامادەبوونی دایبابان لە ڕێگای تەلەفیزۆنی پەروەردەییەوە ڕاستەوخۆ تیروپشك بۆ ناوەكان دەكرێت و ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی فۆڕمەكانین و لەچەند ڕۆژی ئایندە بڵاوی دەكەینەوە.