مەریوان نەقشبەندی
ئەمازیغیەکان یەکێکن لەگەلە ڕەسەنەکانی جیھان و زیاتر لە ٣٠٠٠ساڵە لەباکوری ئەفریقیا لەسەر خاک و نیشتیمانی خۆیان دەژین و ئێستا ژمارەیان لە٥٥ملیۆن کەس زیاترە و یەکێکن لەو نەتەوانەی بونەتە قوربانی جەنگ و ململانێی ھێز و غەزەواتی سیاسی و ئاینی و ناکۆکی نێو خۆیان لەوڵاتانی ئەفریقیا کەبەھۆیەوە ئێستا بەسەر وڵاتانی (میسر،تونس،مەغریب،جەزائیر،لیبیا،نێجیریا،مالی،مۆریتانیا،بۆرکینا فاسۆ،دورگەکانی کەناری)دابەشکراون ،ئەمازیغیەکان زمان و کلتور و تایبەتمەندی نەتەوەیی خۆیان ھەیە و ساڵنامە و بۆنەی نەتەوەیی و رۆشنبیری تایبەت بەخۆیان ھەیە و لای ئەوان ١٣ی کانونی دووەم سەری ساڵی ئەمازیغیەکانە کە ئێستا ساڵی ٢٩٦٦ ی ئەوانە،بە شێوەزاری جۆراوجۆر قسەدەکەن بەڵام ساڵی ١٩٩٨ لەکۆنگرەی ئەمازیغیەکانی جیھان ئاڵایەکیان بۆ خۆیان پەسەند کرد(ئەوەی لەم وێنەیەدا دیارە) کە وەک دروشمی کۆکردنەوە و یەکبونیانە لەئەفریقیا،٩٥٠ساڵ پێش زاین ئەمازیغیەکان خۆر و مانگیان پەرستوە دواتر بەشێکی زۆریان بەھۆی گۆرانکاری سیاسی و سەربازی ململانێی مێژوی ناوچەکەیان ئاینی مەسیحیان وەرگرتوە و دواتریش لەئەنجامی فتوحات و غەزەواتەکانی سوپای ئیسلام بۆ باکوری ئەفریقیا زۆربەیان بونەتە موسڵمان،بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت تایبەتمەندی خۆیان پاراستوە و چەندین شۆڕش و بزوتنەوەی سیاسی و سەربەخۆخوازیان ئەنجام داوە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی خۆیان لەباکوری ئەفریقیا کە شۆڕشی ئەمازیغیە (طوارق)ەکانی بیابانی رۆژئاوا دیارترینیانە،بەھۆی پەرتەوازەیی و نەبونی پشتیوانی نێودەوڵەتی لەھەردو جەنگی جیھانی و مۆنۆپۆڵکردنی کیشوەری ئەفریقا ،ئەمازیغیەکان وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت لەئەفریقیا مانەوە و تائێستاش ئەمازیغیەکان خۆیان بەزوڵملێکراو و خاک و نیشتمانە گەورەکەشیان کەتەواوی باکوری ئەفریقیایە لە واحەی سیوەی میسر لەڕۆژھەڵاتەوە تا ئۆقیانوسی ئەتڵەسی لەڕۆژئاوای کیشوەرەکە بەداگیرکراو دەزانن .









