فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، پێشوازى له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى هێڵى ئاسمانیی نه‌مسایی كرد و گه‌شته‌كان هه‌فته‌ى سێ ڕۆژ ده‌بن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/8/2020، فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، پێشوازى له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى هێڵى ئاسمانیی نه‌مسایی كرد و فڕۆكەیەكی هێڵەكە گەیشتە هەولێر.
گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی نەمسایی هەموو هەفتەیەك لە ڕۆژانی (شەممە، یەكشەممە و پێنجشەممە) ئەنجام دەدرێت.









