وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 443 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 22 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە دراوە، دوو هەزار و 881 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون کە 443ـیان ئەرێنی بوون و لەم پاریزگا و ئیدارانەن:
هەولێر: 157 تووشبوو
سلێمانی: 120 تووشبوو
دهۆک: 136 تووشبوو
هەڵەبجە: 10 تووشبوو
گەرمیان: 20 تووشبوو
هاوکات وەزارەتی تەندروستی باسی لەوە کردووە کە 192 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە کە بەم شێوەیە دابەشبوون:
هەولیر: 122 کەس
سلیمانی: 29 کەس
هەڵەبجە: 18 کەس
گەرمیان: 23 کەس
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە 22 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە لەم شارانەن:
هەلێر: 14 تووشبوو
سلێمانی: سێ تووشبوو
گەرمیان: تووشبوویەک
راپەڕین: دوو تووشبوو
تاوەکو ئێستا 22 هەزار و 721 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 12 هەزار و 999 کەس چاکبوونەتەوە و 825 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.