وابڕیارە سبەی دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و لەمیانەدا گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و پرسی مووچەی فەرمانبەران بکرێ.
بەپێی زانیارییەکان بڕیاره له كۆبوونهوهكهدا تاوتوێی پرسهكانی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان، مووچه و ئەنجامی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و رێكکهوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێ.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەمیانەدا بڕیاردرا کە لە نزیکترین کاتدا بەغدا بڕی 320ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ.









