وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگه‌یاند

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ رۆژى 1 ى 9 ى 2020 ،   تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و 9ی هەمان مانگیش کۆتا تاقیکردنەوە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌، لەگەڵ هاوپێچکردنی خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەم، داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەن کە بەوردی رێنماییەکان جێبەجێبکەن و هەر رۆژێکیش بەر پشوو بکەوێت، لە رۆژی دواتردا تاقیکردنەوەکان وەک خۆیان بەردەوام دەبن.

111