بەپیی نووسراوێکی فەرمیی وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێگەگرتن لە دیاردەی قاچاخی لە دەروزە سنوورییەکان، بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە کاروباری گومرگی دەرکراوە.

لە درێژەی پرۆسەی چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حووکمەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی بڕیاری داوە: “شەوانە دوای تەواوبوونی كارە گومرگییەكان، دەرگای سەرەكیی دەروازە سنوورییەكان بۆ ناو هەرێم تایبەت بە بارهەڵگرەكان بخرێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەكان تا ڕۆژی دواتر کە جووڵەی بازرگانی دەست پێ دەكاتەوە”.