خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- نازم شاكر راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێ، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

دوای ئەنجامدانی پشكنین لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی هەولێر، دەركەوت كە نازم شاكر راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19یە، ئەگەرچی تەندروستی ئەم راهێنەرە جێگیرە، بەڵام لەسەر داوای خۆی خرایە ژێر چاودێریەوە لەهەولێر.

جێی باسە نازم شاكر یەكێك بوو لەیاریزانە دیارەكانی هەلبژاردەی عێراق و دواتر ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق و یانەكانی هەولێر و دهۆك و كەرخی لەئەستۆ گرت.