خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆسلیگ بەرامبەر ناپۆلی تووشی بەریەككەوتن بوو، لیۆ مێسی پێكانەكەی سوكەو مەترسی دابڕانی لەسەر نیە. 

لەو یاریەی بەرشلۆنە بە 3 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لە ناپۆلی بردەوە، یاریزانی ئەفسانەی یانەكە لیۆ مێسی كە هۆكاری سەركەوتنی یانەكە بوو، لە هێرشێكدا بەر یاریزانێكی هێڵی بەرگری ناپۆلی كەوت و بەسووكی توشی ئازار لە پێی بوو. سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دوای یاریەكە ئاماژەیان بەوەدا مێسی تووشی پێكان بووە و ئەگەری هەیە بۆ یاری ئایندە دوور بكەوێتەوە. 

لە دواین هەواڵدا رۆژنامەكانی نزیك لە بەرشلۆنە بڵاویان كردەوە، لیۆ مێسی پێكانەكەی سوك بووە و بۆ یاری داهاتووی بەرامبەر بایرن میونشن ئامادەدەبێت و ئەو ترسەی لە دڵی هاندەرانی بلۆگرانا هەبوو بەو هەواڵە رەویەوە.