له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له هه‌مان وڵات زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 611 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 720 هه‌زار و 547 كه‌س.
هه‌ر له ڕووسیا 188 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 11 هه‌زار و 205 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 497 هه‌زار و 446 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.









