ساسان دەرویش – هۆڵەندا
لە دوای چەند دەنگێكی نەشاز لەلایەن هەندێ كەس و لایەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان، لەلایەن خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەو خاوەن قوربانییەكانی كوردستان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوەو زۆرینەیان بەشێوازی جیاجیا نیگەرانی خۆیان دەربڕی و داوایان كرد لێپیچینەوەیان لەگەڵدا بكرێ . ئەركان ڕەئووفیش یەكێكە لە پێشمەرگە دێرینەكانی شاخ كە هەموو گەنجێتی خۆی لە خەباتكردن و پێشمەرگایەتی بەسەربردووە و خانەوادەكەشی قوربانی زۆریان داوە بۆ ئەم ئازادییەی ئەمڕۆی كوردستان، ناوبراو لەمبارەیەوە بۆ خەبات دواو گوتی: ئەوانەی بۆ كوردستان ماندوو بوون، بۆیان هەیە بڕیار لە سەر داهاتووی كوردستان بدەن، بەكرێگیراو و خائینان دەبیت وەك شۆڕشی جەزائیریان لێ بكریت كە ناپاكەكانیان بۆ هەتا هەتایە لە وڵات دەركرد. منیش وەك پێشمەرگەیەكی شاخ و وەك كەسێك كە تەمەنی گەنجیم لە رێی رزگاری و سەربەرزیی گەل و نیشتمانەكەم سەرف كردووە و بۆ كوردستانەكەم ماندوو بووم و خۆم بە خاوەنی دەزانم، ئێستاو داهاتووش وەك رابردوو بە خوێن هەتا ماوم هەمان پارێزگاری لێ دەكەم تا گەیشتن بە رزگاری یەكجاری و سەربەخۆیی. ئەو هەقەم هەیە و دەتوانم بڵێم، هەرێمی كوردستان موڵكی هیچ كەس و حیزب و لایەنێك نییە. هەرێم بە خوێن و ئەنفال و كیمیاباران و ماڵوێرانی و تێكۆشانی هەزاران ڕۆڵەی ئەو وڵاتە دروست بووە. بە خەباتی شاخ و خۆڕاگریی پێشمەرگە ئەو هەرێمە دروستبووە، كەس ناتوانیت ئینكاری لە گەندەڵی و نادادپەروەری بكات، بەداخەوە لەم هەلومەرجەی ئێستای كوردستان و قەیرانەكانی هەندێك كەس و لایەن بەناوی دڵسۆزی بۆ كوردستان و فریودانی خەڵك خەریكی پیلانگێڕین دژ بەم هەرێمە بەخوێن سووربووەی خوێنی شەهیدان، ئەمانە هیچیان یەك كاتژمێر بۆ كورد ماندوونەبوون و هاتوونەتە سەرحازری و بوونەتە دەنگی نەشاز لەنێو كۆمەڵگەكەمان بەداخەوە كە یاسایەك نییە بۆ لێپێچینەوەیان و دادگاییكردنیان كە دژبە ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەجوڵێنەوە چونكە ئەمە بەخیانەت دەژمێردرێت. بۆیە ئەركی سەرشانی دڵسۆزانە، بێ دەنگ نەبن لە بەرانبەر خائین و بەكرێگیراو و خاكفرۆشان و نەهێڵن پێی گڵاویان بخەنە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان. پێویستە دادگایەكی نیشتمانی هەبێت، ئەوەی دژی هەرێمە دەبێت ریسواو دەربەدەر بكرێت.
سهرهتا چاوپێكهوتن ئەركان ڕەئووف.. هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دژ بەخەباتی پێشمەرگە دەزانێ و نیگەرانە...









