خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- راپۆرتە هەواڵەكانی وەرزشی لە ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە مێسی كاپتنی یانەی بەرشلۆنە فشارێكی زۆری كردۆتە سەر دەستەی كارگێڕی یانەكە لەپێناو گەڕاندنەوە نایمار لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوودا.

بەگوێرەی هەواڵەكانیش مێسی ئامادەیە دەستبەرداری سێ لە هێرشبەرانی بەرشلۆنە بێت لەپێناو گەڕاندنەوەی نایمار بۆ كامپ نو، رۆژنامەكە ئاماژەی بەو سێ یاریزانە كردووە كە مێسی دەیەوێ دەستبەرداریان بن ئەوانیش ئەنتوان گریزمان و مارتن برایتوایت و عوسمان دیمبلی.