وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 415 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 415 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 507 کەسیش چاکبووەتەوە، 107 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 51 هەزار و 524 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 26 هەزار و 267 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 50 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.