دواى بۆردومانه‌كه‌ى سه‌یرانگه‌ى كونه‌ماسی له سلێمانى، پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (په‌ژاک) و كۆما جڤاكێن كوردستان “كەجەكە” راگەیێنراوێکيان لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایانگه‌یاند، كه له‌م هێرشه‌دا گەریلایەک کوژراوە و سێ گەریلای دیکەش لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا برینداربوون.
پژاک ئاشكراى ده‌كات كه لە سەیرانگەی کونەماسی ژماره‌یه‌ك لە گەریلاکانیان له کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگیی تورکیا و به‌هۆیه‌وه گه‌ریلایه‌ك كوژراوه و سێى تریش بریندار بوون.









