ئەمڕۆ هەینی دوو هەزار و 54 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران و 122 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست دا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، پشكنینی پزیشكیان بۆ 11 هه‌زار و 920 كەس كردووە، لە ئه‌نجامدا دوو هەزار و 54 كه‌س ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەرێنی دەرچووە و دەركەوتووە تووشی پەتاكە بوون.
هەروەها لە دوێنێوە 122 تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەست داوە، 808 تووشبووش چاك بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان.
تا ئێستا لە عێراقدا 41 هه‌زار و 193 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، له‌م ژماره‌یه‌شدا یەك هەزار و 559 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە، 18 هه‌زار و 859 تووشبووش چاك بوونەتەوە.









