جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
ئه‌و تووشبووانه‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 26-6-2020 گیانیان له‌ده‌ستداوه دوو ئافرەت و 4 پیاون، چواریان خەڵکی سلێمانین، یەکیان خەڵکی قەرەداخ و یەکیان خەڵکی چوار قورنەیە.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته چوار هه‌زار و 874 تووشبوو، له‌نێویاندا 154 مردن هه‌یه، هه‌زار و 543 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.









