دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو لە بەغدا 13 ئەندامی گروپە چەکدارییەکانیان دەستگیرکردوە کە لەناویاندا بەرپرسێکی باڵا هەیە و دەستیشگیراوە بەسەر سەکۆیەکی هەڵدانی موشەک کە لە رێگەیەوە موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزکراوە، ئەو هەنگاوەی دژەتیرۆریش گرژیی لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دروستدەکات.
به پێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، شەوی رابردوو له به‌غدا هێزێكی سه‌ربه دژه‌تیرۆر هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربه حزبوڵلای عێراق له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هێرشی مووشه‌كیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و، ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه کە بەشێکیان فەرماندەی سەربازین.
له به‌رامبه‌ردا هێزێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بینای دژه تیرۆر له ناوچه‌ی سه‌وز و سه‌ربازه‌كانی نێو بیناكه‌ی ده‌ستگیركردووه.
تاکو ئێستا حكوومه‌تی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، بەڵام لە ناوچەی سەوز هێزێکی زۆر بڵاوەی پێکراوە.









