ئەمڕۆ 26ـی حوزەیران، لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دیاریکراوە و بەهۆیەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، بەشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، ئاماری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئاماری شەش مانگی رابردوو کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بەمجۆرەی خوارەوەیە:

586 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

292 تۆمەتبار سزا دراون.

294 تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەن.

358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون.

952 حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها دەستبەسەر دوو ملیۆن 650 هەزار دینار،63 هەزار دۆلار و 100 هەزار یۆرۆی ساختەگیراوە.