ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لە یەکەم دیداریشدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. 
 
لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە “بەچڕی گفتوگۆ لەسەر بژاردەکانی هەردوولا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیر کراوە”.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی لە بەغدا کۆدەبنەوە، لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت.