بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ هونه‌رمه‌ند عەتا چاوشین یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی بەنه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند عەتا چاوشین لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ گیانی سپاردووە، ئەمەش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی تەندروستی.

هونەرمەند عەتا چاوشین لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە. یەکەم گۆرانی کە پێی ناسرا گۆرانیی “هۆ غەریب مەڕۆ” بوو.

لە پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە هونەرمەندان، یاسین قادر بەرزنجی، ئازادی مەحموودە فەندی، تاهیر عەبدوڵڵا و نەرمین کاوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.