ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تاوەکو 1ی تەمموز نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ لە سەرجەم مزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام نادرێن و مزگەوتەکان دادەخرێن.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد و تیایدا هاتووە، تاوەکو 1ی تەمموز لەدوای کاتژمێر 10:00ی شەو بۆ 05:00ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنەکان دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان، هەروەها رۆژانی هەینی بازاڕە میلـلییەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن.

هاوكات یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان، داخستنی سەنتەرەکانی لەشجوانی و وەرزشی، مەلەوانگەکان، شوێنە گەشتیارییەکان، باخچە و پارکە گشتییەکانە تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو، سەرپێچیکارانی بڕیارەکەش سزادەدرێن.

بڕیارەکان لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 18 لەسەر 19ی حوزەیرانی 2020ـەوە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو 1ی تەمموز کاریان پێدەکرێت.
دەقی بڕیارەكان: