خه‌بات: ‬عەبدولقادر كەڵهۆڕ:- لە ماوەی‮ ‬كەمتر لە مانگێك هێزەكانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لیبیا بە سەرۆكایەتی‮ ‬ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر لە چواردەوەری‮ ‬تەرابلوسی‮ ‬پایتەختی‮ ‬لیبیا تێكشكان و روویان كردە شاری‮ (‬سرت‮)‬‮. ‬ئەو هێزە ئەوەی‮ ‬بە چەندین مانگ لە شەڕ‮ ‬و كوشتار بە دەستی‮ ‬هێنابوو بە بەرگرییەكی‮ ‬ئەوتۆ لەدەستی‮ ‬دا‮.‬
شكست و تێكشكانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬خەلیفە حەفتەر رۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬لە هاوسەنگی‮ ‬هێزەكان لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیع گۆڕی،‮ ‬هاوكات هەڵوێستی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬لە هەمبەر شەڕكارە بیانیەكان لە نێوان هەردوو لایەنی‮ ‬نێو ململانێكان لە لیبیا زیاتر روونكردەوە،‮ ‬كە بریتین لە حكوومەتی‮ ‬ویفاقی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬فائز ئەلسەراج‮ ‬‮ ‬و هێزەكانی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لیبیا بە رابەرایەتی‮ ‬خەلیفە حەفتەر‮.‬

لەو ماوەی‮ ‬دواییدا رۆڵی‮ ‬هەریەك لە رووسیا و توركیا‮ ‬زیاتر دەركەوت چ لەو ناوچانە بێت كە لە ژێركۆنترۆڵی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن بێت‮ ‬یا لە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ویفاقی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بێت‮. ‬بۆیە دەتوانین بڵێین كۆنترۆڵی‮ ‬زۆربەی‮ ‬كارتەكانی‮ ‬ململانێ لە لیبیا بەدەستی‮ ‬توركیا و روسیاوەیە‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوەش هێزەكانی‮ ‬ناوچەكە بە رۆڵێكی‮ ‬بچووك بەردەوامن لە نێو چوارچێوەی‮ ‬ململانێكەدا‮.‬

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرنجە ئەوەیە كە هەروا دێت رۆڵی‮ ‬شەڕكارە بیانیەكانە‮ ‬بە تایبەتیش سوریاییەكان‮ ‬،‮ ‬هەروا دێت كێرڤەكەیان روو لە بەرزبوونەوەیە،‮ ‬كە لەگەڵ دەستوەردانی‮ ‬سەربازی‮ ‬توركیا لە تەنگژەی‮ ‬لیبیا دەستی‮ ‬پێكردووە بۆ پاڵپشتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ویفاقی‮ ‬نیشتمانی‮. ‬لەو دواییانەش چەندین راپۆرت دەركەوتن كە ئاماژە بەوە دەدەن‮. ‬روسیا بە سەدان شەڕكاری‮ ‬سوریا بە پێی‮ ‬بۆندیكی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬ڤاگنەری‮ ‬بواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬روسیا كار دەكەن و پاڵشتی‮ ‬لە حكومەتی‮ ‬ویفاقی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەكەن و بەرگری‮ ‬لێدەكەن‮ .‬
خەڵكی‮ ‬سوریا‮ ‬،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەو ناوچانە دەژین كە لە ژێركۆنترۆڵی‮ ‬حكومەتدایە‮ ‬یا لەو ناوچانەی‮ ‬كە لە ژێركۆنترۆڵی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن دایە بار و گوزەرانی‮ ‬ژیانیان زۆر خراپە و توانای‮ ‬ئابوریان زۆر خراپترە تەنانەت لەو سەردەمانەش كە شەڕی‮ ‬نێو خۆیی‮ ‬سوریا لە گەرمەیدابوو‮.‬

كاتێك توركیا هەلی‮ ‬بۆ رەخسا تاكو جێ پێی‮ ‬خۆی‮ ‬بكاتەوە‮ ‬لە لیبیا‮ ‬،‮ ‬دەستبەجێ هەزاران چەكداری‮ ‬شەڕكاری‮ ‬سوریای‮ ‬گواستەوە نێو خاكی‮ ‬لیبیا بە تایبەتی‮ ‬ئەو گەنجە سوریاییانەی‮ ‬كە لە توركیا دەژین و رەوشی‮ ‬ژیانیان لەو پەڕی‮ ‬خراپیدایە،‮ ‬ئەویش بە لە رێگەی‮ ‬پێدانی‮ ‬پارەو پول‮ . ‬تاكو ئێستا ژمارەی‮ ‬ئەو شەڕكارە سوورییانە كە لە نێوخاكی‮ ‬دەجەنگن‮ ‬10 هەزار كەسی‮ ‬تێپەڕاندووە‮.‬

لەو بارەوە گۆڤاری‮ ‬فۆرین پۆلیسی‮” ‬ئەمەریكا لە دیدارێكی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكێك لەو شەڕكارە سوریاییانە لە زاری‮ ‬شەڕكارەكە كە خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬حمس”ە بڵاویكردووەتەوە و دەڵێ،‮ ‬چیرۆكی‮ ‬من هاوشێوەی‮ ‬بەشی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬ئەو جەنگاوەرە سوریاییانەی‮ ‬كە لە لیبیا شەڕ‮ ‬دەكەن‮. ‬من لە حمس‮” ‬لەگەڵ هاوسەرەكەم و چوار منداڵەكەم داهاتی‮ ‬مانگانەمان تەنیا‮ ‬70 دۆلار بوو‮ ‬،كە بەشی‮ ‬بچووكترین پێداویستییەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬نەدەكرد،‮ ‬دواتر چوومە حەلەب و لەوێش بۆ نێو توركیا و چوومە پاڵ گروپە چەكدارەكانی‮ ‬سوریای‮ ‬سەربە حكوومەتی‮ ‬توركیا،‮ ‬ئێستا تەنیا بە بەشداریم لەو هێزانە مانگانە‮ ‬2 هەزار دۆلار داهاتی‮ ‬مانگانەمە‮ . ‬هەموو جەنگاوەرە سوریاییەكان كە لە لیبیا شەڕ‮ ‬دەكەن لە پێناو پارە و دەسكەوتی‮ ‬ماددی‮ ‬نەهاتوونەتە نێو خاكی‮ ‬لیبیا‮ ‬،‮ ‬هەندێكیان تێڕوانینی‮ ‬فیكری‮ ‬ئیسلامیان هەیە بەو بیرۆكەیە لە وێدا دەجەنگن.هەندێكی‮ ‬دیكەیان بە ئەسڵ توركمانن و جێگەی‮ ‬متمانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬توركیان لە روانگەی‮ ‬قەومیەوە لە هەموو شوێنێك ئامادەن بجەنگن‮.‬

لەلایەكی‮ ‬دیكەوە‮ ‬،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سوریا ئاشكرایان كردووە،‮ ‬لەوەتەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019 وە روسیەكان‮ ‬،‮ ‬چەكدارە سوریاییەكان ناونووس دەكەن‮ ‬لەچوارچێوەی‮ ‬كۆمپانیا ڤاگنەری‮ ‬ئەمنی‮ ‬كە لە لیبیا كاردەكەن‮ ‬بۆ بەرگریكردن لە حكومەتی‮ ‬ویفاقی‮ ‬نیشتمانی‮.‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا رایگەیاند،‮ ‬دەستپێشخەری‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە لیبیا كە میسر رایگەیاندووە،‮ ‬پێویستە ببێتە بەرنامەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ‮ ‬دیاریكردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬لیبیا.هەر لەو بارەوە مۆسكۆ ئاشكرای‮ ‬كرد،‮ ‬دەستپێشخەرییەكەی‮ ‬قاهیرە فراوانە و دەكرێت ببێتە بنچینەی‮ ‬دانوستانی‮ ‬نێوان لایەنە ناكۆكەكان‮.‬

سەرۆكی‮ ‬میسر عەبدولفەتاح سیسی‮ ‬لە6 حوزەیران دوای‮ ‬شكستی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ژەنەرال خەلیفە حەفتەر كە هەریەك لە روسیا و ئیمارات و میسر پاڵپشتیان لێدەكەن‮ ‬دەستپێشخەرییەكی‮ ‬ئاگر بەست و دانوستانی‮ ‬نێوان لایەنە ناكۆكانی‮ ‬بۆ تەنگژەی‮ ‬لیبیا راگەیاند‮.‬

جێی‮ ‬باسە‮ ‬،‮ ‬پێشی‮ ‬نزیكەی‮ ‬ساڵێك هێزەكانی‮ ‬ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر هێرشێكی‮ ‬گەورەیان بەمەبەستی‮ ‬كۆنترۆڵكردنی‮ ‬تەرابلوس پایتەختی‮ ‬لیبیا دەستپێكرد بەڵام سەركەوتوو نەبوو‮. ‬لە بەرانبەردا حكومەتی‮ ‬ویفاقی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی‮ ‬دەكرێت رایگەیاند كە كۆنترۆڵی‮ ‬تەواوی‮ ‬تەرابلوسی‮ ‬پایتەختی‮ ‬كردووە و هێزەكانی‮ ‬ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەریان تێكشاندووە و بەنیازیشن ئەو هێزانە لە ناوچەكانی‮ ‬تریش بەدەرنێن‮. ‬بەو هۆیەوەش بە هەزاران دانیشتووی‮ ‬ئەو ناوچانە ئاوارە بون و ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان جێهێشتووە،‮ ‬لەو بارەوەش رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان هۆشداری‮ ‬داوە لە روودانی‮ ‬كارەساتی‮ ‬مرۆیی‮.‬