جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروسیتی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانى چوار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروسیتی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگەیاندووه: “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه 13/6/2020، چوار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا، دواى چه‌ند ڕۆژێك له تووشبوونیان به په‌تاكه و مانه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه‌كاندا، گیانیان له‌ده‌ست دا”.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروسیتی سلێمانی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: “ته‌مه‌نی ئه‌و تووشبوانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، له‌نێوان 60 بۆ 70 ساڵ دایه”.









