خەبات: سۆلین سلێمان:- عەلی هادی راهێنەری ناوداری عێراقی  و راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ بە هۆی  تووشبوونی بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا و خراپی بارودۆخەکەی دوای  چەند هەفتەیەک مانەوەی لە  نەخۆشخانە، دواجار لە رۆژی هەینی 2020/6/12 لە تەمەنی 53 ساڵیدا گیانی لەدەستدا، عەلی هادی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بوو، راهێنەرایەتی هەریەک لە یانەکانی  کەربه‌لاو تەلەبە و زاخۆ و کارەبای کردووە، عەلی هادی لەم وەرزەیدا دوای ئەوەی یانەی زاخۆ له‌ خولی نایابی عێراق دەکشێتەوە لەگەڵ ئەوەش دەست لە کارکێشانەوی خۆی لە پۆستی راهێنەری یانەی زاخۆ رادەگەیێنێت.