رێبوار حەمەلاو شوانی

سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڤید -19 كە بە كۆرۆنا ناسراوە ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، نەك تەنها لە بەشێكی دیاریكراویی ئەم جیهانە بۆتە ، هۆی مەترسی گەورە و زیانی گەورەی گیانی و ماددی لێكەوتۆتەوە بەڵكو ، لە سەر ئاستی ناوچەكەش كاریگەری نەرێنی لێكەوتۆتەوە ..
زیاتر له سێ مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید -19 لە هەرێمی كوردستان، هەمووان خۆمان لە ماڵەوە كەرەنتین كردووە، هەر ئێمە نا، بەڵكو هەموو ناوچەكە و جیهانی لە ماڵەوە كەرەنتینەكردووە تا ئاستی ئەوەی خستوونییە لەرزینەوە، سەرٍەرایی ئەوەی كە ئەوان خاوەنی پێشكەوتووترین سیستمی تەندروستی و لێهاتووترین تیمی پزیشكین. ، بەڵام بەهۆی رێكار وپلانە ژیرانەكان لە هەرێمی كوردستان كە خاوەنی كەمتری ئیمكانییەتی پزیشكی و بەتایبەت دارایی بە شێوازێكی ترە
هەرێمی كوردستانیش بەدەر نەبووە لە لێكەوتەوە و بەركەوتەكانی ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە ـ. ئەگەر هەڵوەستەیەكی واقعیانە هەر لە سەرٍەتای تەشەنەسەندی ئەو ڤایرۆسی لە وڵاتانی ئیقلیمی بكەین ، ئەو راستییە بە باشی بۆ هەمووان دەركەوێت كە چۆن سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان و دەزگە پەیوەندییە دارەكان لە رێگەی گرتنەبەری رێكاری پێوست هەڵمەتی رووبەرووبوونەوە و ئینجا دواتر كۆنترۆڵكردنی ئەو ڤایرۆسە دەستپێكرد ..

هەڵبەت ، هەموو ئەو پلان و بەرنامەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و لە پێناو پاراستنی گیانی كوردستانیان لەو پەتا مەترسیی داریە، كە لە ماوەی رابردوو، تا بە ئەمرۆ، سەرٍەرایی ئەوەی وڵاتانی جیهان و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە كە خاوەن زۆرترین تەكنۆلوژیایی پزیشكی و توانیی دارایی بێ‌ سنوورن بوون بەڵام نەیانتوانی بە پێی پێوست رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە و گیانی هاونیشتیمانیان بپارێزێن ..

حكومەتی كوردستان ، سەرٍەرایی هەموو ئەو گوشارە داراییانەی بەغدا و وەك هەمیشە كاتێك كوردستان دەكەوێتە ناخوشیی و مەترسییەوە ، ئەوا بینیمان كە چۆن جارێكی تر بەغدا شەرٍی دەروونی و برین و بە پچر پچر ناردنی مووچەی كوردستانیانی دەستپێكرد ، ئەوا پاراستنی تەندروستی خەڵكی پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر خست و لە رێگەی داخستنی دەروازە سنوورییەكان و قەدەغەی هاتووچۆ و زۆر شوێنی تر كە هەموو یان زیانی دارایی گەوەریان بۆ سەر داهاتی كوردستان هەموو بە تایبەت دابینكردنی مووچە ، توانی بەرادەیەكی باش سەركەوتن بە دەست بهێنێت ..

بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە، ئەوەیە، هەندێك لایەن و تاقم كە دیارە چاویان بە سەركەوتنەكانی حكومەتی كوردستان و هەنگاوەكانی هەڵنایەت ، هەر لە سەرٍەتای دەستپێكردنی ئەو رێكارانە و بەدەسهێنانی سەركەوتنی گەورە لە پێناو پاراستنی گیانی كوردستانیان، ئەوا بە شێوەیەكی زۆر نارٍەوا ، خەڵكانێك و لایەنگرەكانیان چەواشە و تێدەگەیاند گوایە، ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نییەو تەنها حكومەتی كوردستان بۆ كارێكی تایبەت سوودی لێوەر دەگرێت ، ئەو پروپاگەندانە لە كاتێكدایە، كە رۆژانە لە سەر ئاستی ناوچە كە وجیهان سەدان كەس گیانیان لە دەست دەدەن ، دەبێ‌ هەموو تاكێكی ئەم كوردستانە تەنها پرسیاری ئەوەیان لێبكات كە ئایا هەموو ئەو هۆكارانە خەتای حكومەتی كوردستان و لە پێناو مەبەستێكە ؟
ئەوەی لە ئێستادا، لە هەڵوێستی ولایەن وتاقمە ئارٍاستەكراوانە دا دەبینرێت شتێكی نوێی نییە ، چونكە هەر دوێنی بوو كاتێك حكومەتی كوردستان لە سەخترین دۆخی جەنگ و قەیرانی دارایی و گەمارۆدان بوو، ئەوا بە هەمان شێوە پشتیان لە گەل و وڵاتەكەیان كرد و ئەمرۆش جارێكی تر بەهەمان شێوە ، هێرشێكی چڕوپڕی ڕاگەیاندن دژی حكوومەتی هەرێمی كورستان و بەدیاریكراویش رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت دەستی پێ كردووە، تا ئەو ئاستەی بۆ شاردنەوەی سەركەوتنەكەی، هەندێك دەڵێن ڤایرۆسەكە درۆیە و نییە و حكوومەت پارەی پێ نییە بۆیە كەرەنتینی كردین، ئەوانە بەردەوام خەونی نەیارانی گەلی كورد دەبینن كە هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن، چونكە سەركەوتنەكانی گەل وحكومەتی كوردستان لە هەبوارێكدا بێت ئەوا دەبێتە گەورەترین كۆسپ و نەخۆشی كوشندە بۆ دوژمنان و بەكرێگیراوانی كوردستان و مێژووش سەڵمێنەری ئەو راستییەیە..