دیندار کۆچه‌ر – هۆڵه‌ندا
هه‌ریه‌ک له شه‌هیدانی کورد و کوردستان دار به‌ڕویه‌کی ئه‌م نیشتیمانه‌ن، که ڕه‌گ و ڕیشه‌یان له خاک ئاڵاندوه و به‌خوێنی گه‌شیان چرای ئازادیان بۆ ڕووناکی نیشتمان داگیرسان، داستان و نه‌به‌ردیه‌کانیان چیرۆکێکی درێژی نه‌وه‌کانیان که به‌شانازییه‌وه پاڵه‌وانه‌کانیان له ڕۆژه سه‌خته‌کانی ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیرکاران له‌گه‌ڵ مه‌رگ زۆرانبازیان کردوه بوونه‌ته ئه‌فسانه و هیچ کات له بیرناچنه‌وه، به‌شێکی ئه‌مڕۆی ئازادی و ته‌لاری هیواکانی کوردیان پێکهێنا که مرۆڤی کوردی کرده خاوه‌نی ناسنامه‌ی کوردایه‌تی خۆی له‌سه‌ر خاکی به‌خوێن سوور کراوی پێشمه‌رگه.
۳۲ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ دا له ساڵی ۱۹۸۸ دا، گه‌نجێکی ڕۆح سوک و خاکی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و چاونه‌ترس، شه‌هیدی نه‌مر سمایل محێ وه‌ک هه‌ڵۆیه‌کی به‌رزه فڕی ده‌ڤه‌ری بادینانی گوڵاڵه سووره، له داستانێکی قاره‌مانانه‌دا له نزیک شاری دهۆک خۆی و هه‌ڤاڵه‌کانی گڕو ئاگریان به‌ردایه جه‌سته‌ی دوژمن و چاوساغه‌کانیان و زه‌روزیانێکی گه‌وره‌یان به‌دوژمن گه‌یاندو سه‌روه‌ریه‌کیان بۆ پارتی و ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی بارزانی ڕابه‌رو باوک له‌و ڕۆژدا تۆمارکرد به‌خوێنی ئاڵ و ته‌مه‌نی ۲۷ به‌هاری گه‌نجێتی، شه‌هیدی نه‌مر سمایل محێ، له‌دوا مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی داستانه‌که‌یان فیشه‌کی نامه‌ردانه‌ی دوژمن سه‌رسنگی ده‌پێکێ و بۆهه‌تا هه‌تایه چاوه‌کانی لێک ده‌نێت و دڵه گه‌وره‌که‌ی که بۆ هه‌میشه له لێداندا بوو بۆ ئازادی کوردستان له لێدان ده‌که‌وێت و له‌گوندی زیناڤا به‌خاکی پیرۆزی ده‌سپێرن.
مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئه‌م مێرمنداڵه چه‌له‌نگ و جوامێره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره دڵگیر و دڵفڕینه‌که‌ی سڵکای سه‌ر به زاخۆی پره‌دلال، له به‌یانیه‌کی پێش خۆر هه‌ڵهاتن له ساڵی ۱۹٦۱ چاوه‌گه‌شه‌کانی به‌دنیایی پڕ له‌خه‌ونی باوباپیرانی هه‌ڵدێنێ له گرمه‌و ناپڵمی دوژمن وه‌ک هه‌زاران زارۆکی ئه‌م نیشتیمان سوتماکه و له‌گه‌ل په‌روه‌رده‌کردن و گۆشکردنی له‌نێو خێزانێکی هه‌ژار و نیشتیمان په‌روه‌ردا مێشکی به‌کوردایه‌تی زاخاوه‌ده‌ن و له‌دڵ و ده‌رونیدا زولم و زۆرداری دوژمن ده‌بێته بارگرانی و خه‌می ڕۆژانه‌ی و خه‌ون به‌ئازادی نیشتیمانه‌وه ده‌بینێت و حه‌زده‌کات ببێته پێشمه‌رگه، سه‌ره‌تا له نێو ڕێکخستنه‌کانی ناو شار ده‌ست به‌کاری ڕێکخستن و چالاکیه‌کانی شۆڕش ده‌کات و زه‌بری کوشنده ده‌گه‌یه‌نێت به‌دام و ده‌زگاکانی دوژمن و ترس و دڵه ڕاوکیه ده‌خاته نێویان وه‌ک پاڵه‌وانێکی وڵات پارێز سڵ له دوژمن ناکاته‌وه به‌بیری کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وکاته‌ی که شانه‌کانی ڕێکخستنه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت و له ساڵی ۱۹۸۱ به‌خه‌ونه شیرینه‌که‌ی شاد ده‌بێت و به‌ره‌وچیاکان هه‌نگاو ده‌بڕی و چه‌کی شه‌رف و که‌رامه‌تی شۆڕشی ۲٦ئی گوڵانی نیشتیمانی کرده شان و شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌کانی له‌شکری کوردستان له لیژنه‌ی ناوچه‌ی زاخۆ له ده‌یه‌ها داستانی نه‌به‌ردی گوڵان به‌شداربوو.
دواتر له ساڵی ۱۹۸۲ گواسترایه‌وه بۆ لیژنه‌ی ناوچه‌ی دهۆک و به‌رده‌وامی به‌کار و چالاکیه‌کانی ئه‌داو زه‌بری که‌مه‌ر شکێن له دوژمن و چاوساغه‌کانیان ئه‌ده‌ن و له‌به‌ر ئازایه‌تی و لێهاتووی ڕۆڵی گرنگی ده‌بێته ئامر مه‌فره‌زه و پاشان ده‌بێته به‌رپرسی ڕێکخراوی دم دم له لیژنه‌ی ناوچه‌ی دهۆک سه‌ربه‌سنوری لقی یه‌کی تێکۆشه‌ر، که‌سێکی ڕۆح شیرین و ده‌م به‌خه‌نده و قسه خۆش بووه له نێو خه‌ڵک و پێشمه‌رگه‌و بڕوایه‌کی ته‌واویان پێی هه‌بووه له هاوکاریکردنی گوندنشینانی ناوچه ئازادکراوه‌کان و هه‌موان به‌کوڕ و باوکی خۆیان ده‌زانی و په‌یڕه‌وی ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی بارزانی نه‌مری جێبه‌جێ ده‌کرد و هیچ کات گوێی به‌به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ئه‌دا خۆی به‌خزمه‌تکاری نیشتیمانه‌که‌ی ده‌زانی و به‌و هیواو ئامانجه چه‌کی مه‌ردایه‌تی له ڕووی دوژمن ده‌کرد و گیانی خۆی به‌خت کرد بۆ گه‌ل و خاکه‌که‌ی.
هێشتا له نێو پرسه‌دا بوون چوار هه‌ڤاڵی نزیکی خۆی په‌یمانیان دابوو که تۆڵه‌ی بکه‌نه‌وه، زۆر ئازایانه و چاونه‌ترسانه له هه‌مان کات و ساتدا تۆڵه‌یان له دوژمن کرده‌وه و نامه‌یه‌کیان جێهێشت بۆ دوژمن، ده‌بێت ئه‌وه‌ش ژبیرنه‌که‌ین خوێنی شه‌هید سمایل و هه‌ڤاڵه‌کانی و گشت شه‌هیدانی کوردستان ئه‌مڕۆیان به‌رهه‌م هێناو له دوای خۆشی چوار په‌پوله‌ی جوانی بۆ خزمه‌تکردنی کوردستان جێهێشت له هه‌ڵات وگوهار و هاوار و سمایل که دوامنداڵی بووکه له‌دوای خۆی له دایک بوو بۆیه به‌ناوی خۆیه‌وه ناونرا.
ئه‌مڕۆ له سێبه‌ری تێکۆشانی باوکی شه‌هید و شه‌هیدانی کوردستان هه‌ریه‌که‌یان له‌بوارێکدا په‌روه‌رده‌کراون بۆ هه‌نگاوبڕینی خه‌ونه‌کانی باوکی شه‌هیدیان له ئاوه‌دانکردنه‌وه و به‌هێزکردنی کوردستان له‌م یاده پرشکۆیه‌شدا خانه‌واده‌که‌شیان داوا ده‌که‌ن که هه‌روه‌ک سه‌رۆک بارزانی خوێنی شه‌هیدان له‌بیرنه‌کرێن و خه‌ونه‌کانیان له‌به‌رچاوبگرن و به‌یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی و ئاشته‌وای نێوماڵی کورد خه‌ونه‌کانی شه‌هیدان بهێننه‌دی.
سڵاو بۆ گیانی پاکی به‌رزه‌فڕی کاکه سمایل و گشت شه‌هیدانی کورد و کوردستان، سه‌روه‌ریان باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یمان بارزانی نه‌مر و کاکه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو.
5-6-2020









