وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکراون کە یەکێکیان منداڵێکی 9 ساڵانە. 

دەقی راگەیێندراوەکە: 

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵ، ھەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دانیشتووی گەڕەکی شەھیدانن له قەزای کەلار.

وەزارەتی تەندروستی

 ٥ حوزەیران ٢٠٢٠