ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەواڵی مردنی مالیكی رەت كردەوە و رایگەیاند هەواڵەكە هەڵبەستراوە و مالیكی نەمردووە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هیشام روكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی مالیكی ئاماژەی بەوە داوە كە “هەواڵی مردنی نووری مالیكی بانگەشەیەكی درۆیینەیە و لەلایەن ركابەرەكانیەوە هەڵبەستراوە”.

روكابی ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو كەسانەی ناتوانن ڕووبەڕوو بەرانبەر مالیكی بوەستن، تەنها درۆیان بەدەستەوەیە لە دژی مالیكیدا بەكاری بێنن.

جێی باسە ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا ئاماژە بەوە درابوو كە نووری مالیكی بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.